بەرهەمهێنانی ماسی لەهەرێم ڕوو لە زیادبوونە



کۆمەڵەی سامانەکانی ماسی لە کوردستان ئاشکرای دەکات، لە هەرێم چوار هەزار حەوزی کشتوکاڵی ئاوی هەیە کە ساڵانە هەشت هەزار تۆن ماسی بەرهەم دەهێنن، هەروەها بەنیازە حەوزی نوێ دابمەزرێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئەو سامانە و گەیشتن بە خۆبژێوی ساڵانە کە ١٢ هەزار تۆنە.

زیادبوونی خواست لەسەر ماسی لەهەرێمی کوردستان وایکرد بازرگانان حەوزی نوێ دابمەزرێنن و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە هەرێم تەنها 412 گۆمی بەخێوکردنی ماسی مۆڵەتی پێداوە.

سەڵاح مەجید – سەرۆکی کۆمەڵەی پەرەپێدانی سامانی ماسی لە کوردستان،ڕایگەیاند، لە هەرێمدا چوار هەزار حەوزی ماسی هەیە، لەو ژمارەیەش تەنها 412 حەوزی ماسی مۆڵەتیان هەیە، ئەگەر پەرە بە سامانی ماسی بدرێت، دەتوانرێت هەناردە بکرێت و ئاستی خۆبژێوی تێپەڕێنێت.

سەڵاح مەجید ڕاشیگەیاند، گرنگە ئەکواریۆمی داخراو دروست بکرێت و بازاڕ بۆ بەرهەمەکە بدۆزرێتەوە، هەروەها خولی کراوە بۆ پەرەپێدانی کارامەیی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ماسیدا زۆر گرنگە.

هەرێم ساڵانە نزیکەی 8 هەزار تۆن ماسی بەرهەم دەهێنێت، لەکاتێکدا پێویستمان بە زیاتر لە 12 هەزار تۆن ماسی هەیە بۆ ئەوەی بگەینە خۆبژێوی.

باڵیۆزی ئەمریكا: سزای 14 بانكی عێراقی نەدراوە
پێشت باڵیۆزی ئەمریكا: سزای 14 بانكی عێراقی نەدراوە
تائێستا مانای ئاهەنگگێڕانی ڕۆناڵدۆت زانیوە؟
دواتر تائێستا مانای ئاهەنگگێڕانی ڕۆناڵدۆت زانیوە؟
ەیوەندیدار