وەزارەتی تەندروستی: دەرمانە ژەهراوییەکە لای ئێمە بەکارنەیەت





وەزارەتی تەندروستی عێراق وەڵامی ئاژانسی بلومێرگی ئەمریکی دەداتەوە لەبارەی ژەھراویبوونی دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەری منداڵان و دەڵێت ئەو دەرمانە لای ئەوان تۆمارنەکراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەرمانی “کۆڵد ئاوت” کە ئاژانسی بلومێرگ باسی لێوەکردووە و بۆ چارەسەری منداڵان بەکاردەهێنرێت لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارنەکراوە و مامەڵەکردن پێوەی نایاسایییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی دەرمانی کۆڵد ئاوت، کە دەرمانێکە بۆ نەخۆشی سەرمابوونی منداڵ بەکاردەھێندرێت، بابەتێکی نوێ نییە و پێشتر وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوونی بۆ کردووە.

دەشڵێت:”تیمەکانی چاودێری وەزارەتی تەندروستی بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ئەو دەرمانە و ھاوشێوەکانی و بە سزاگەیاندنی لایەنی سەرپێچیکاری پشت ھاوردەکردنی ئەو دەرمانانە”.

سبەینێ کرایە پشوو
پێشت سبەینێ کرایە پشوو
باڵیۆزی ئەمریكا: سزای 14 بانكی عێراقی نەدراوە
دواتر باڵیۆزی ئەمریكا: سزای 14 بانكی عێراقی نەدراوە
ەیوەندیدار