عێراق چیتر پارە بەکڕینی غاز نادات



 سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێران دووپاتی کردەوە، کە ئەو ڕێککەوتنەی تاران لەگەڵ عێراق سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی نەوت بە غاز گەییشتووە بەدەستی، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا ئاڵوگۆڕی نەوت و گاز دەکرێت.

حەمید حوسێنی لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی غازی ئێران بە نەوتی خاوی عێراق وتی: ڕەوتی گرێبەستی غاز و نەوتی نێوان ئێران و عێراق ڕوونە، بەو پێیەی کۆی هەناردەکردنی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرێت”.

حوسێنی ڕایگەیاند کە “کەمبوونەوەی هەناردەی گاز و کارەبای ئێران، کە هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق، هەندێک ناڕەزایی لەم وڵاتەدا دروستکرد، ئەمەش وایکرد حکومەتەکەی بیر لە چارەسەری خێرا بکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە عێراق ناتوانێ راستەوخۆ لە بانکەکانەوە پارە بداتە ئێران بەهۆی ئەو سزایانەی کە لەسەریەتی لە مامەڵەی دۆلاردا.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە جەختی لەوە کردەوە کە “عێراق دەگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٩٩ ، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بڕیار درا کە ئێران ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی خاو و نزیکەی 70 هەزار بەرمیل نەوتی سووتەمەنی وەربگرێت، واتە ئێران ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی سووتەمەنی وەردەگرێت، کە دەتوانێت بەشێک لە خواستی ناوخۆیی بگرێتەوە”.

بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بێ کارەبا بوون
پێشت بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بێ کارەبا بوون
“هەوڵێكی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان پووچەڵ كرایەوە”
دواتر “هەوڵێكی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان پووچەڵ كرایەوە”
ەیوەندیدار