“هەوڵێكی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان پووچەڵ كرایەوە”



دەزگای هەواڵگری عێراق هەوڵێكی “بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری دۆلار لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە”ی شكست پێهێنا و ڕایدەگەیەنێت، بڕی 128 هەزار دۆلار بووە و لە پارێزگای دیالە سێ کەس بە نیازبوون لە ڕێگەی هەرێـمی کوردستانەوە بیبەنە دەرەوەی وڵات.

دەزگای هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران، کە بڕە پارەیەکیان پێبووە کە بڕەکەی نزیکەی 130 هەزار دۆلارە، هەروەها بڕێکی زۆر دیناری عێراقی، کە بەنیازبوون بە قاچاخ بیبەنە هەرێمی كوردستان تاوەكو بیبەنە دەرەوەی وڵات.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانە دانیشتوی پارێزگای دیالەن و لەو پارێزگایەوە دۆلار بە قاچاغ دەبەنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە دەیبەنە دەرەوەی عێراق.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەستیان كردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی قاچاخچێتی دراو لەڕێگەی پشکنینی ڕۆیشتنی گەشتیارانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و هەر لە ئەنجامی ئەو ڕێكارانە ئەو كەسانە ئاشكرابوون.

دەزگای هەواڵگری باسی لەوەکردووە، هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای هێڵی گەرمەوە پەیوەندی بکەن بە بانکی ناوەندییەوە لەکاتی بوونی یان تێبینی کردنی هەر کارێکی نایاسایی نەختینەیی.

 

عێراق چیتر پارە بەکڕینی غاز نادات
پێشت عێراق چیتر پارە بەکڕینی غاز نادات
تەندروستی لەسەر مەترسی دەرمانی (کۆڵد ئاوت) ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر تەندروستی لەسەر مەترسی دەرمانی (کۆڵد ئاوت) ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار