بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بێ کارەبا بوون



ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لەناکاو کارەبای نیوەی پارێزگاکانی بەغدا نەما و هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی بەردەوامە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی پێدانی کارەبای ئەل بەکر، تەواوی کارەبای زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق بڕاو وەزارەتی کارەباش هەوڵەکانی بۆ چاککردنەوەی دەستپێکرد.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد، “ئاگر لە وێستگەی ئەل بەکر کەوتەوە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 خولەک کارەبا لە تەواوی پارێزگای بەسرە پچڕا”.

بەسرە خاوەنی 13 وێستگەی کارەبایە، و زیاتر لە 5 هەزار مێگاوات بەرهەمدەهێنێت، هەر تێکچوونێکیش لە سیستەمی کارەبادا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر قایمقامیەتەکانی دی قەر و میسان دەبێت”.

کەمێک بەر لەئێستاش وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهەوڵی دەستەی تەکنیکی و میکانیکی وەزارەت ، توانراوە بەشێکی ویستگەکە چاکبکرێتەوە و لەماوەیەکی کورتیشدا ، سەرجەم ویستگەکە چاکدەکرێتەوە و کارەبا بۆ پارێزگاکان دەگەڕێتەوە.

سێ ئەندامی یەک خێزان لە ڕوباری زاب خنکان
پێشت سێ ئەندامی یەک خێزان لە ڕوباری زاب خنکان
عێراق چیتر پارە بەکڕینی غاز نادات
دواتر عێراق چیتر پارە بەکڕینی غاز نادات
ەیوەندیدار