تەندروستی لەسەر مەترسی دەرمانی (کۆڵد ئاوت) ڕوونكردنەوە دەدات



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە مەترسی دەرمان و شروبی (کۆڵد ئاوت)، كە دروستكراوی هندستانە ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەرمانە لەلایەن وەزارەتەوە تۆمار نەکراوە و مۆڵەتی فەرمی نییە، بۆیە بڵاوبوونەوەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت.

دوێنێ‌ هەینی 28ی تەمموزی 2023، ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، پشکنینێکی ئەم دواییە کە ئەنجام دراوە لەسەر دەرمانێکی هیندی، كە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەتی منداڵان لە عێراقدا فرۆشراو ، دەرکەوت کە “بە ماددەی کیمیایی ژەهراوی پیس بووە”.

د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، دەرمانی “کۆڵد ئاوت” بە فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار نەکراوە، و بڵاوبوونەوەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت”.

دەشڵێت: “وەزارەت پێشتر باسی مەترسی ئەم چارەسەرەی کردبوو”.

بەدر جەختی لەوەشکردەوە، “هیچ چارەسەرێک یان مەرجێکی پزیشکی ناتوانرێت بازرگانی پێوە بکرێت یان دروست بکرێت بەبێ ئەوەی تۆمار بکرێت بەپێی ئەو پرنسیپ و کۆنتڕۆڵە یاسایی و زانستیانەی، کە وەزارەتی تەندروستی پەسەندی کردوون”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەگەری گرتنی سەرپێچییەک، ئەوا دەبێت بەپێی قەبارە و جۆری سەرپێچییەکە بەپێی ئەو یاسایەی، کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کارپێکراوە بۆ چاودێریکردنی دەستاودەستكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، ڕێوشوێنی سزادان بگیرێتەبەر.

دەرمانی “كۆڵد ئاوت” بەكاردەهێنرێت بۆ حاڵەتی سەرمابوون و هەڵامەت و كۆكە و پژمینی منداڵان و چەند پێكهاتەیەكی پزیشكی لەو دەرمانەدا بەكارهێنراوە و تەنانەت وەك (حەب) بۆ كەسانی گەورەش لە دەرمانخانەكان هەیە.

“هەوڵێكی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان پووچەڵ كرایەوە”
پێشت “هەوڵێكی بەقاچاخ بردنی بڕێكی زۆری دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان پووچەڵ كرایەوە”
بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی کوەیت سەردانی بەغدا بکات
دواتر بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی کوەیت سەردانی بەغدا بکات
ەیوەندیدار