تائێستا مانای ئاهەنگگێڕانی ڕۆناڵدۆت زانیوە؟



کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یەکێکە لە دیارترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی و شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەشی بووەتە ترێندی نێو هەوادارانی وەرزشی.

یاریزانان جگە لە کێبڕکێ کردن لەسەر گۆڵ کردن، کێبڕکێ لەسەر دۆزینەوەی جوانترین شێوازی ئاهەنگگێڕانیش دەکەن، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە لە هزری هەواداران بمێننەوە.

رۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترین گۆڵکارانی مێژووی تۆپی پێ، هەرلەبەر ئەمەشە هەلی زۆری لەبەردەم دابووە، تاوەکو ئاهەنگگێڕانی جیاواز تاقی بکاتەوە و لە کۆتاییدا لەسەر شێوازێک بە ناوی ”siiuuu” مایەوە.

براندی ئاهەنگگێڕانەکەی رۆناڵدۆ بریتییە لە خۆ بەرزکردنەوە و گوتنەوەی وشەی “Si” کە هەندێ جار بە “siu” دەخوێندرێتەوە. وشەی” Si ” لە زمانی ئیسپانی بە مانای “بەڵێ” دێت.

هەرکاتێک رۆناڵدۆ خۆی بەرزدەکاتەوە، بەر لەوەی بگاتەوە سەر زەوی، هاندەران بە یەکەوە هاوار دەکەن و دەڵێن “Suiiiiii”، ئەمەش کەشێکی ناوازە لە نێو یاریگا دروست دەکات.

کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە ریال مەدرید ئەم شێوازی هێنایە ئاراوە و لەو کاتەوە، بووەتە یەکێکە لە بەناوبانگترین شێوازی ئاهەنگگێڕانەکان،ئێستاش کە لەیانەی نەسری سعودییە بەهەمان شێواز ئاهەنگ دەگێڕێت

بەرهەمهێنانی ماسی لەهەرێم ڕوو لە زیادبوونە
پێشت بەرهەمهێنانی ماسی لەهەرێم ڕوو لە زیادبوونە
دوو سەبەتەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت و فاسۆلیاش زیادكرا
دواتر دوو سەبەتەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت و فاسۆلیاش زیادكرا
ەیوەندیدار