نرخی دۆلار دابەزی



لەگەڵ دەستپێكردنی هەفتەی نوێ‌ و كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و بە وتەی شارەزایانیش هۆكارەكەی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكار و بڕیارە نوێیەكانی بانكی ناوەندی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 154 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكاندا نرخی دۆلار دابەزی و بە 153 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر بەهاكەی دابەزیوە و لە ئێستادا بە 152 هەزار و 800 دنیار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ 157 هەزار دینار لە هەفتەی ڕابردوودا، بڵاوبوونەوەی چاوپێكەوتنێكی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوودا نرخی دۆلاری لە بازاڕەكاندا هێنایە خوارەوە و ترسی ئەوەی ڕەوانەدەوە زیاتر بەرزببێتەوە.

عەلاق ڕایگەیاندبوو، هێزی دیناری عێراقی پشت نابەستێت بە هاووڵاتیان، بەڵكو پشت بە تواناكانی ئابووری وڵات دەبەستێت و لە ئێستاشدا بڕی یەدەگی عێراق گەیشتۆتە 113 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەزموونی سەكۆی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی پارە بە سەركەوتوویی دەستی پێكردووە و كاردەكەین لەسەر ئەوەی مامەڵەكان لەڕێگەی پێدانی مۆبایلەوە ئەنجام بدرێن.

عەلی عەلاق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕاشیگەیاندبوو، لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لە لایەنی ئەمریکییەوە نییە بۆ ئەوەی بانکە نوێیەکان بخرێتە ناو سزاکانەوە و وتیشی، “بانکی ناوەندی هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی ئەو بانکانەی مامەڵەی دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە،و دەچنە ناو پرۆسەی پێداچوونەوە و پشکنین و پشتڕاستکردنەوەیان.

پارێزگاری بانی ناوەندی ئەوەشی خستەروو، بەرزبوونەوەی دۆلار کاتییە و هیچ سزایەکی نوێ نییە، هەروەها بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی و هەموو مامەڵەکان دەگرێتەوە .

جەختیشی كردەوە، هەندێک بازرگان هەن کە ناچنە ناو پلاتفۆرمەکەوە چونکە سەرقاڵی کارە داراییە شەرعیەکان نین.

 

لەکەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا چوار ڕووداوی کوشتن هەبووە
پێشت لەکەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا چوار ڕووداوی کوشتن هەبووە
پارتی لەسەر پێدانی لیستی ناوی “بندیوارەكان” بە بەغدا ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر پارتی لەسەر پێدانی لیستی ناوی “بندیوارەكان” بە بەغدا ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار