لەکەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا چوار ڕووداوی کوشتن هەبووە



لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر چوار رووداوی کوشتن بە چەک تۆمارکراوە و یەکێکیان لە قەزای ئاکرێ بووە و ئەوی دیکەیان لە شاری کەرکوک و دووانی دیکەیان لە قەزای ناوەندی سۆران بووە.

یەکەم رووداوی کوشتن لە سنووری ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ بوو و بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو لایەندا دروستبوو و لە ئەنجامدا کەسیك کوژرا.

دواتر لە شاری کەرکوک بەهۆی لێکتێنەگەیەشتنی نێوان هێزێکی ئەمنی و دوو کەسەوە دەستڕێژی گولـلەکرا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەیان بە سەتختی برینداربوو.

لە شەقامی نزیک گوندی عەبابەیلێی شاری هەڵەبجەش شەڕە تەقە لە نێوان ئاسایش و چەکدارێکدا دروستبوو و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش بە سەختی برینداربوو و دواتر گیانی لەدەستدا.

لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆش پیاوێک بە تاپڕ تەقەی لە هەردوو هاوژینەکەی کرد و هەردووکیانی کوشت و دواتر خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە ئێستادا راگیراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەڵمەتێکی بۆ تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتیان داناو ، هاوکات ڕاشیگەیاند، چەکی بێمۆڵەت بەهەرکەسێک بگرن بێجگە سزای دارایی سزای بەندکردنیشی دەدەن.

بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی کوەیت سەردانی بەغدا بکات
پێشت بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی کوەیت سەردانی بەغدا بکات
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار