پارتی لەسەر پێدانی لیستی ناوی “بندیوارەكان” بە بەغدا ڕوونكردنەوە دەدات



 

سەركردەیەكی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە شاندی دانوستانکاری کورد لە بەغدا ناوی وەهمی (بندیوارەكان)ی فەرمانبەرانی هەرێمی پێشكەش کردبێت و دەشڵێت: “شاندەکە گفتوگۆیان لەسەر چەند فایلێک کردووە، دیارترینیان نەوت و گاز بوون لەگەڵ داوای جێبەجێ‌ كردنی هەرچی زووتری یاسای بودجەیە”.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە بەغدا بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، “ئەو هەواڵەی لە لایەن بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر زاری سیاسەتمەدارانەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە شاندی کورد هەزاران ناوی خەیاڵی (بندیوار)یان وەک فەرمانبەر لە هەرێم خستووەتەڕوو، بێ بنەمایە”.

ڕاشیگەیاندووە، دانوستانەکانی شاندی کوردی و سەرجەم دانوستانەکانی پێشووتر لەژێر کەشێکی ئەرێنیدا ئەنجامدران لەگەڵ بەردەوامبوونی حکومەتی فیدراڵی لە گفتوگۆکردن لەسەر فایلە گرنگەکان، لە پێش هەموویان (ئەگەری کاراکردنی ماددەی 140ی پەیوەست بە ناوچە کێشە لەسەرەکان، نەوت و غاز، مەلەفی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و فایلەکانی تر) لە چوارچێوەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، کە هەمووی کێشەی هەڵپەسێردراون لە نێوان هەرێم و ناوەند.

دوای پەسەند كردنی یاسای بودجە، شاندی هەرێم لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سەردانی بەغدایان كرد و ڕایانگەیاند، كە سەرجەم ڕێككەوتنەكان تەواو بوون و دواین كۆنووسی ڕێككەوتن ماوە بۆ واژۆ كردن و لە هەفتەی ڕابردوودا شاندی هەرێم چووەوە بەغدا و ڕایانگەیاند، كە دواین كۆنووسیی ڕێككەوتن واژۆ كراوە و چاوەڕێی هاتنی بودجە و مووچەن لە بەغداوە.

وەك بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردەوە، هۆكاری نەناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی “شاندی هەرێم چەندین دۆسیەی ساختە و هەزاران ناوی فەرمانبەری بندیواری لە دۆسیەكەدا هەبووە و عێراقی پێی ڕەزامەند نەبووە”، بەڵام هەرزوو شاندی هەرێم لە بەغدا بە ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی كۆتایی ئەو دەنگۆیانەیان پووچەڵ كردەوە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
هۆشداری لە بێکاربوونی هەزاران کرێکار دەدرێت
دواتر هۆشداری لە بێکاربوونی هەزاران کرێکار دەدرێت
ەیوەندیدار