بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە



بەگوێرەی کۆی داتای ڕۆژانەی بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار خراوەتە بازاڕەوە و زۆرترین ڕێژە لە ڕۆژی یەکشەممە بووە کە بریتییە لە ٢٣١ ملیۆن دۆلار و کەمترین ڕێژەی فرۆشی دۆلاریش لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە کە ٢١٠ ملیۆن دۆلار بووە.

لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق یەک ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار و ٧٨٢ دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە و بە شێوەی تێکڕای ڕۆژانە دەگاتە زیاتر لە ٢٢٢ ملیۆن دۆلار.

ئماژەی بەوەکراوە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو زیاتر لە ١١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینەی بووە و زیاتر لە ٨١٣ ملیۆن دۆلاریش بۆ حەواڵەی دەرەوەی وڵات بووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی دەڵێت، “ڕێژەی ئەو دۆلارەی دەخرێتە بازاڕە ٩٠٪ی بە شێوەی حەواڵەیە و ١٠٪ی بۆ پێداویستی کاشی هاوڵاتیانە و ئەگەر بازرگانەکان پەنایان بۆ ئەو ١٠٪ی دۆلارە کاشە نەبردایە ئەوا فشار لەسەر بازاڕەکان دروست نەدەبوو و نرخی دۆلاریش سەقامگیر دەبوو.

دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
پێشت دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
لەڕووداوێکیی هاتووچۆدا ١٢ کەس برینداربوون
دواتر لەڕووداوێکیی هاتووچۆدا ١٢ کەس برینداربوون
ەیوەندیدار