لەڕووداوێکیی هاتووچۆدا ١٢ کەس برینداربوون



لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو سەنتەری قەزای ئاکرێ، پاسێک کە ٢٤ کرێکاری کۆکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی هەڵگرتبوو، وەرگەڕا، بەگوێرەی زانیارییەکان، لەڕووداوەکەدا ١٢ کرێکار بریندار بوون.

بەگوێرەی وتەی یەکێک لە کرێکارەکان ئەوان بەرەبەیانێکی زوو بەمەبەستی کۆکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە ڕوویان لە کێڵگەکانی پەتاتە کردووە و ژمارەیان ٢٤ کەس بووە، باسی لەوەشکرد هیچ کەسێک گیانی لە دەست نەداوە و سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژانە هەزاران کەس بەمەبەستی کۆکردنەوەی بەرهەنمی پەتاتە ڕوولە کێڵگەکان دەکەن.

بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە
پێشت بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە
حەسەن نەسروڵا داوایەک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات
دواتر حەسەن نەسروڵا داوایەک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات
ەیوەندیدار