دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە دزییان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە، دوای بەدواداچوون دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژە بەوە کراوە، تۆمەتبارەکان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دزییان کردووە و تۆمەتبارەکان ناویان، ل،ع،غ لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ ك،ح،م لەدایكبوی ساڵی ٢٠٠٣ یە و بەپێی ماددەكانی ٤٤٤ و ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
پێشت یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە
دواتر بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە
ەیوەندیدار