کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیا جیاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە باسی لەوەکردووە سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

هاوکات، بۆ ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە ٤٧ پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە ٤١ پلەی سیلیزی دەبێت.

هەرێمی کوردستان پیاوێک دوو ژنی خۆی پێکەوە کوشت
پێشت هەرێمی کوردستان پیاوێک دوو ژنی خۆی پێکەوە کوشت
عێراق تەنها موچەی ٢٣ هەزار پێشمەرگە دابین دەکات
دواتر عێراق تەنها موچەی ٢٣ هەزار پێشمەرگە دابین دەکات
ەیوەندیدار