هەرێمی کوردستان پیاوێک دوو ژنی خۆی پێکەوە کوشت



بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕوداوێکدا لە جۆری کوشتن دوو ژن لەلایەن هاوسەرەکەیانەوە لە گەڕەکی کانی قەزای سۆران بەچەکی جۆری تاپڕ کوژراون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، “لێکۆڵینەوەکانمان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە”.

بەگوێرەی زانیاریەکان “کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە پیاوێک لە گەڕەکی کانی قەزای سۆران هەردوو هاوسەرەکەی خۆی لەکاتی خەودا بە چەکی جۆری تاپڕ کوشتووە، دوای نیو کاتژمێر لە ڕوداوەکە پیاوەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە”.

ئاماژەبەوەکراوە، ماڵی دوو ژنەکە لە تەنیشت یەکدا بووە و سەرەتا پیاوەکە ژنێکی کوشتووە و دواتر چووە ژنەکەی دیکەشی کوشتووە، بەوتەی کەسوکاری پیاوەکە، کێشەیەکی کۆن لەنێوان پیاوەکە و دوو ژنەکەیدا هەبووە و پێشتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پیاوەکە دەرچووە.

موقه‌ده‌م شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “هێزەکانمان چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و زانیاری ورد لەبارەی ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە”.

حەسەن نەسروڵا داوایەک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات
پێشت حەسەن نەسروڵا داوایەک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات
کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات
دواتر کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات
ەیوەندیدار