تەندروستی سلێمانی: لەحاڵەتێکی دەگمەندا تۆپەڵێک موو لەگەدەی گەنجێک دەرهێنرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 21 گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار و لەماوەیەکی کەمدا نەشەرگەری بۆ ئەنجامبدراو توانرا ژیانی گەنجەکە ڕزگار بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای گەیاندنی گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکەی لەلایەن پزیشکانەوە بڕیاردرا کە (ناضۆر) کرداری هەناوبینی گەدەی بۆ ئەنجامبدرێت، لەلایەن پزشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرسی جگەری فێرکاری حاڵەتەکەی دیاریکرا، کە بریتییە لە گیرانی گەدەی نەخۆشەکە بەهۆی بونی مووی قژ لەناو گەدەیدا.

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی زۆری بونی موو نەتوانراوە بەئامێری هەناوبینی هەموی دەربهێنرێت و دواتر لەماوەیەکی کەمدا نەشەرگەری بۆ ئەنجامدرا، بەشی ئیشکگری نەشتەرگەری لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای سێ کاتژمێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوی بۆ ئەنجامدا و توانرا ژیانی گەنجەکە ڕزگار بکرێت.

عێراق تەنها موچەی ٢٣ هەزار پێشمەرگە دابین دەکات
پێشت عێراق تەنها موچەی ٢٣ هەزار پێشمەرگە دابین دەکات
کارمەندێکی ئاسایش لە هەڵەبجە کوژرا
دواتر کارمەندێکی ئاسایش لە هەڵەبجە کوژرا
پەیوەندیدار