حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا



کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، ئەوەش دەبێتە پێنجەم حاڵەتی نەخۆشییەکە لە پارێزگای کەرکوک.

تووشبووەکە تەمەنی ٢١ ساڵە و لە رەگەزی نێرە، دانیشتووانی قەزای حەوجەیە و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکەی کە لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە گەڕاوەتەوە، دەرکەوتووە تووشی نەخۆشییەکە بووە.

لەماوەکانی ڕابردودا چوار حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کەرکوکەوە راگەیەندراوە، کە یەکێکیان گیانیلەدەستدا و سێ دانەشیان چاکبوونەوە.

ھەروەھا بە گشتی لە عێراق، تائێستا زیاتر لە ٤٢٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون، ٥٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

لە ٤٨ کاتژمێردا دوو تەقینەوە دیمەشقی هەژاند
پێشت لە ٤٨ کاتژمێردا دوو تەقینەوە دیمەشقی هەژاند
ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت
دواتر ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت
ەیوەندیدار