لەمەودوا شۆفێرانی تەکسی سزادەدرێن



بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند ئەو تەکسیانەی لۆگۆیان بۆ نەکراوە سزادەدرێن، ئەمەش پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا سەرجەم تەکسیەکان لۆگۆیان بۆ بکرێت.

لە هەرێمی کوردستان٧٣ هەزار تەکسی هەیە، لەکۆتای ساڵی ٢٠١٩ پڕۆسەی شریتی لۆگۆی تەکسیەکان دەستیپێکرد، کە هەرپارێزگایەک ڕەنگێکی بۆ دانرا، سلێمانی شین، هەولێر سور، دهۆک ڕەش، دەرەوەی شارەکان قاوەیی.

وەزارەتی ناوخۆ ١٥ی ئەم مانگەی وەک دوا وادە بۆ پێوەکردنی لۆگۆکە دانا، ئەمڕۆ دوانزە ڕۆژ بەسەر ئەو بەروارەدا تێپەڕی، ئێستاهەر شۆفێرێک تەکسیەکەی بێ لۆگۆبێت و بکەوێتە مەفرەزەی پۆلیسی هاتووچۆ بە ٤٠ هەزار دینار سزادەدرێت.

سدیق محەمەدغەریب، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، لەسنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ٢٧ هەزارتەکسی هەیە، لەم ڕێژەیە نزیکەی ١٧هەزاریان لۆگۆیان کردووە، نزیکەی  ٢٣ هەزار شۆفێر فۆڕمی زانیاریان وەرگرتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو تەکسیانەی کە لۆگۆیان بۆ کراوە و دواتر لێیاکردۆتەوە یاخود کارتەکانیان لێکردووەتەوە سزادەدرێن.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەگەڵ ئەو تەکسیانە سەرنەکەون، کە لۆگۆیان بۆ تەکسیەکانیان نەکردووە، لەبەر ئەوەی زۆرینەیان پێشینەی تاوانیان هەیە و لۆگۆیان پێنادرێت.

 

داڕشتنەوە: هەڵۆ عەطار

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان “نیگەرانم لە رووداوەکانی سووتاندنی قورئان”
پێشت سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان “نیگەرانم لە رووداوەکانی سووتاندنی قورئان”
سۆران عومەر: پێنج هەزار هاووڵاتی سلێمانی هەڵخەڵەتێنراون
دواتر سۆران عومەر: پێنج هەزار هاووڵاتی سلێمانی هەڵخەڵەتێنراون
ەیوەندیدار