سۆران عومەر: پێنج هەزار هاووڵاتی سلێمانی هەڵخەڵەتێنراون



پەرلەمانتارێک دۆسیەی هەڵخەڵەتاندنی هەزاران هاووڵاتی لە سلێمانی ئاشکرادەکات، هاووڵاتی هەیە دینارێک لە ماڵیدا نییە بەڵام کۆمپانیایان بەناوەوەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، نوسینگەکانی حەواڵە کاری سپی کردنەوەی پارە دەکەن، لە ماوەی مانگێکدا ١٦٥ ملیۆن دۆلاریان بێ ئاگاداری بانکی ناوەندی حەواڵە کردووە.

هەر بەوتەی سۆران عومەر، یەکێکی تر لەو دۆسیانە دروستکردنی کۆمپانیای بازرگانییە وەهمیە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیای بوونی هەیە، کە نازانرێت چۆن دامەزراێنراوە، چەند کۆمپانیایەکی عێراقی بە تاک و کۆ هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە براونەتە بەغداد هەر یەکەیان ٢٠٠ دۆلاریان پێدراوە،  براونەتە کۆمەڵێک بانک  وەکالەتیان پێکردونەتەوە، چەندین کۆمپانیای وەهمیان بەناوەوە دروستکردوون.

سۆران عومەر دەڵێت “هاووڵاتی هەیە خوشک و بران یان دایک و کوڕن، یەکێک لەوانە دایک و کوڕ هەیە شەش کۆمپانیایان بە ناوەوەیە”.

لەبارەی دەرئەنجامی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، هێشتا یاسای بودجە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستا دەبێت پاکتاوی شەش مانگی ڕابردوو بکات، دوای ١٠ ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چووەتەوە بەغدا، کاتی پێویستە تا پاکتاوەکان ڕێکدەخرێت، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن کاتی زیاتر پێویستە.

 

داڕشتنەوە: دانیار دارا – ساریا کامیل

لەمەودوا شۆفێرانی تەکسی سزادەدرێن
پێشت لەمەودوا شۆفێرانی تەکسی سزادەدرێن
هەر پەرلەمانتارێک سەرەڕای موچەکەی، بڕی ٥٢ ملیۆن دیناری دیکە وەردەگرن
دواتر هەر پەرلەمانتارێک سەرەڕای موچەکەی، بڕی ٥٢ ملیۆن دیناری دیکە وەردەگرن
ەیوەندیدار