نرخی زێڕ و دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات



هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە و زێڕیش ڕوو لە هەڵکشانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 156 هەزار و 400 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دۆلار، نرخی زێڕیش بەرەو هەڵکشان دەچێت و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە هەزار و 974 دۆلار.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 374 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 434 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 495 هەزار دینار

 

مێردین؛ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی خێزانەکەی دهۆك بەڕێوەچوو
پێشت مێردین؛ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی خێزانەکەی دهۆك بەڕێوەچوو
گەنجێکی کورد لەدارستانەکانی بولگاریا گیانی لەدەستدا
دواتر گەنجێکی کورد لەدارستانەکانی بولگاریا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار