ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران ڕاگەیەندرا



ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی داوەریی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لەو مانگەدا ئامارێکی فەرمی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی حوزەیراندا پێنج هەزار و ٨٨٠ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، ئامارەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەرگیراوە، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەلەکاتێکدایە، بە تێکڕا لە ڕۆژێکدا ١٩٦ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە و لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەت تۆمارکراوە.

هەروەها دادگاکان لە مانگی حوزەیراندا ٢٢ هەزار و ٦٨٨ حاڵەتی هاوسەرگیرییان تۆمارکردووە.

ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە
شاندی حکومەت دەچێتە بەغدا
دواتر شاندی حکومەت دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار