ئاماری هەناردەی نەوتی مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (حوزەیران/6)ی 2023 بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر لە حەوت ملیار و 179 ملیۆن دۆلار بوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی (حوزەیران/6)ی 2023 گەیشتە 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل، كۆی گشتی داهاتەكەشی حەوت ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بو.

ئاماژەی بەوەشكرد، “كۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی (حوزەیران/6) لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل بوە، هیچ بڕە نەوتێكیش لە كێڵگەكانی كەركوكەوە رەوانە نەكراوە، هەروەها 299 هەزار و 455 بەرمیلیش رەوانەی ئوردن كراون”.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك بە 71.755 دۆلار بوە، لەلایەن 33 كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە بەندەرەكانی بەسڕە و خور عەمیە لە كەنداو و جەیهانی توركی و كۆگاكانی كەركوكەوە باركراون.

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران ڕاگەیەندرا
دواتر ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار