شاندی حکومەت دەچێتە بەغدا



بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

پرسی بودجە و مووچە سەرەکیترین تەوەری گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەبێت.

پێشتر بڕیاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندەکە سەردانی بەغدا بکات، بەڵام لەبەر هۆکارێکی نادیار دواخرا.

لەگەڵ ئەوەی لە کۆتاییهاتنی مانگی حەوت نزیك دەبینەوە، تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە و بەرپرسیارێتی دواکەوتنیشی دەخاتە ئەستۆی بەغدا.

ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران ڕاگەیەندرا
پێشت ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران ڕاگەیەندرا
فەرمانبەرانی فەرمانگەیەك لە دژی دواکەوتنی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند
دواتر فەرمانبەرانی فەرمانگەیەك لە دژی دواکەوتنی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار