شەپۆلی گەرمای 50 پلەیی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە مانگی داهاتووە پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەجۆرێك، كە تا ئێستا شەپۆلی گەرمای لەو جۆرە نەبووە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو گۆڕانکاریانەی ھەیە، پێشبینی دەکرێت مانگی داھاتوو بەراورد بەم مانگە پلەکانی گەرما لەھەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا زیاتر بەرزببنەوە و گەرمتر ئەبێت و ھەر لە سەرەتای مانگی داھاتوودا ئەگەر ھەیە شەپۆلی بەھێزی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، لەناوچەکانی سنوری گەرمیان پلەی گەرمی بۆ ٥٠ پلەی سەدی یان زیاتر بەرزدەبنەوە، کە تا ئێستا و ماوەکانی رابردوو شەپۆلی زۆر بەھێز و کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان نەبووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردووش باشتربووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە جیهاندا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو لە وشکانی زەریاکاندا بەرزبوونەتەوە بەتایبەت لەم ماوەیەدا لە باکوری ڕۆژھەڵاتی زەریای ئەتڵەسی و ناوەراست و رۆژئاوای دەریای ناوەراست بەڕادەیەکی نوێ گەرمبووە، کە تۆمارەکانی پێشتری تێپەڕاندووە، ئەمەش کاریگەری ئەبێت لەسەر وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەوڵاتانی ناوچەکەدا.

دەشڵێت: “بەگەرمبوونی ڕووی دەریاکان نزمە پاڵەپەستۆکان زیاتر بەھێز و قوڵ ئەبنەوە بەم شێوەیەش شەپۆلی بەھێز و ڕووداوەکانی لافاو زیاد دەکەن لەگەڵ زیاتر دووبارەبوونەوەی باروودۆخە توندەکان لە بەرگەھەوادا زیاتر لە ھەر کاتێکی پێشتر”.

لەسەر کوشتنی گەنجەکەی پێنجوێن تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا
پێشت لەسەر کوشتنی گەنجەکەی پێنجوێن تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا
لێخۆشبوون بۆ ئەم بەشەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچوو
دواتر لێخۆشبوون بۆ ئەم بەشەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچوو
ەیوەندیدار