كاربەدەستێكی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ئەمریكا دەكات

  • 218 بینین

 

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی دەستەی جێبەجێكاری هێزەكانی سووریای دیموكرات سەردانی ئەمریكا دەكات.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەكان، بڕیارە بە ئەم نزیكانە ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی دەستەی جێبەجێكاری هێزەكانی سووریای دیموكرات سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات.

بەپێی سەرچاوەكان، ئیلهام ئەحمەد لە سەردانەكەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كۆنگرێسمان و بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكادا كۆدەبێتەوە و لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و هەڕەشەكانی دەوڵەتی توركیا گفتووگۆ دەكات.

سەرچاوەكان دەڵێن، ئەو كاربەدەستەی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەردانەكەیدا دەیەوێت پشتیوانی ئەمریكاییەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر بكات و ڕەوشەكەیان بۆ ڕوون بكاتەوە.

ئەو سەردانە لەكاتێكدایە دوێنێ مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات بابەتێكی لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكاییدا بڵاوكردەوە تێیدا ڕایگەیاندبوو، پێویستە ئەمریكا هاوكاریان بكات، چونكە پێشتر داعش دوژمنیان بوو، بەڵام ئێستا هاوپەیمانێكی ئەمریكا و ئەندامێكی ناتۆ لە دژیان ڕاوەستاوە.

كۆبانێ ڕاشیگەیاندووە، ئەوان خوازیارنین كەس شەڕیان بۆ بكات، خۆیان ئەو كارە دەكەن، بەڵام خوازیاری هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتین بۆ بەرپابوونی ئاشتی.

هێرشە زەمینییە چاوەڕوانكراوەكەی توركیا لە ژێر گووشاری نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریكا و ڕووسیا ڕاگیرا، هەسەدە و هاوپەیمانانیش ئۆپەراسیۆنەكانیان دژی داعش دەستپێكردەوە.

هەرچەندە دەوڵەتی توركیا هێرشە زەمینییە چاوەڕوانكراوەكەی نەكرد، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەلێدوانێكدا دووپاتیكردەوە لە هەركاتێكدا بێت ئەو هێرشە دەكەن، ئەو ناوچە ئەمنییەی بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر پلانیان بۆ داناوە، دەبێت تەواوی بكەن.

نرخی نەوتی سپی دابەزی
پێشتر نرخی نەوتی سپی دابەزی
3 ئامۆژگاریی سامسۆنگ بۆ سوود وەرگرتن لە چالاكی وەرزشی لەگەڵ مۆبایلەكانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆكی Buds2 Pro
دواتر 3 ئامۆژگاریی سامسۆنگ بۆ سوود وەرگرتن لە چالاكی وەرزشی لەگەڵ مۆبایلەكانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆكی Buds2 Pro
پەیوەندیدار