3 ئامۆژگاریی سامسۆنگ بۆ سوود وەرگرتن لە چالاكی وەرزشی لەگەڵ مۆبایلەكانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆكی Buds2 Pro



 

گەر تۆ سەیری چالاكییەكی وەرزشی بكەیت لە ماڵەوە یان لەسەر ڕێگا یان لە شوێنی كار، ئەوا مۆبایلەكانی Galaxy Z Fold4 و Z Flip4 و Buds2 Pro یارمەتیت دەدەن چێژ لە سەرگەرمی وەربگریت.

1. وێنەی باشتری ئەزموونەكانی ڕۆژانەت و چالاكییە وەرزشییەكان لە هەموو گۆشەیەكەوە بچركێنە، وێنەی شتەكانت بۆ هەموو یارییەكان بچركێنە و هاوبەشی بكە، بە پیشاندانی ووردەكارییە زیندووەكان بە مۆبایلی Galaxy Z Flip4. وە بەهۆی تایبەتمەندی FlexCam ی ئەم مۆبایلە دەتوانیت چێژ لە وێنەگرتن وەربگریت تەنانەت بەبێ بەكارهێنانی دەستەكانت، تەنها بە چەمانەوەی مۆبایلەكەت.

بەڵام چی ئەگەر لە كاتی یارییەكەدا ساتێكی چاوەڕواننەكراو ڕووبدات؟ ئەوا دەتوانیت سێڵفییەكی ڕوونی بەرز بگرێت بەبێ ئەوەی پێویست بكات مۆبایلەكەت بكەیتەوە، ئەمەش بە بەكارهێنانی تایبەتمەندی Quick Shot كە یارمەتیت دەدات هەموو ساتێك و دەربڕینێك بە كواڵیتی بەرز بچركێنیت.
2. بە تەواوی نوقم بە لە چالاكییەكەدا بە شاشەی بەهێز
كاتێك مۆبایلی Galaxy Z Fold4 بەكاردەهێنیت، جیهانێكی تەواو نوێی ئەزموونی بینین دەدۆزیتەوە، هەروەها دەتوانیت كاری زیاتری پێ ئەنجام بدەیت كاتێك سەیری یاریشی پێدەكەیت.
یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی ئەم مۆبایلە ئەوەیە كە لە ڕێگەی شاشەی سەرەكییەوە لە جۆری Dynamic AMOLED 2x هەموو ووردەكارییەكان پیشان دەدات كە قەبارەكەی كە 7.6 ئینچە، ئەمەش بە واتای دڵنیابوونەوەیە لەوەی كە هیچ ساتێكی ئەو چالاكییە لەدەست نادەیت كە سەیری دەكەیت، لەكاتێكدا لە هەمان كاتدا شاشەی فراوان ئەزموونی بینینی قووڵ بەبێ هیچ پچڕانێك دابین دەكات.
هەروەها دەتوانیت شاشەی چەماوە بەكاربهێنیت بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ هاندەرانی دیكە لە هەمان كاتی سەیركردنی یارییەكەدا، چونكە دەتوانیت لە نیوەیەكی شاشەكەتدا سەیری یارییەكە بكەیت، نیوەكەی تریش تەرخان بكەیت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوڕێكانت یان نوێترینی هەواڵ و باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ببینیت یان پەیوەندی بكەیت بە كەسێكەوە بۆ ئەوەی باسی نوێترینی یاریەكان بكەن.
3. زیادكردنی نوێترین تەكنەلۆژیای چێژوەرگرتن بۆ ئەزموونی بینینەكەت
هیچ یارییەك بەبێ دەنگە بەرزەكەی تەواو نابێت، وەك چەپڵە لێدانی هاندەران و ورووژاندنی شرۆڤەكارانی وەرزشی.
وە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەت سەیری دەكەیت، ئەوا بیستۆكی گالاكسی Buds2 Pro دەوڵەمەند بە تەكنەلۆژیای Hi-Fi 24bit Audio3 دەتوانێت كەشی ڕاستەقینەی یارییەكە بگوازێتەوە، تا هەست بكەیت كە لەناو قەرەباڵغی و لە دڵی چالاكیەكەدایت.
هەروەها بیستۆكی گالاكسی Buds2 Pro ئەزموونی قووڵ پێشكەش دەكات كە لەگەڵ جوڵەی سەرتدا كار دەكات بەهۆی تەكنەلۆژیای Intelligent 360 Audio4 و فرە كەناڵی ڕاستەوخۆی خۆیەوە، هەروەها دەتوانێت هەر سەرقاڵكردنێك نەهێڵێت بە تایبەتمەندی باشتركراوی “نەهێشتنی ژاوەژاو”، تا بتوانیت سەرنجت لەسەر دەنگە سەرەكییەكانی ناو یاریەكە بێت.

كاربەدەستێكی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ئەمریكا دەكات
پێشت كاربەدەستێكی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ئەمریكا دەكات
پارتی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حكومیدا دەكات
دواتر پارتی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حكومیدا دەكات
ەیوەندیدار