نرخی نەوتی سپی دابەزی


دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوتی سپی بەرزبووەوەو گەیشتە 280 هەزار دینار، ئەمڕۆ ئەو نرخە بۆ 211 هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، 5\12\2022 لیترێك نەوتی سپی بە 980 دینارە و بەرمیلێك بە 211 هەزار دینارە.

لەوبارەیەوە كامەران حەمە ئەمین، نەوت فرۆش لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی لیترێك نەوتی سپی 980 دینارە و بەرمیلێك 211 هەزار دینارە بۆ فرۆشیارانی نەوت، بۆ ماڵانیش بە 225 هەزار دینار بۆ 230 هەزار دینارە.

ئەو نەوت فرۆشە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی سپی بۆ زۆری بڕەكەی لەبازاڕدا، دەگەڕێنێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوتی سپی بەرز بووە وە بە جۆرێك گەیشتە 280 هەزاردینار.

 

هەڵوێستەكانی ئەمریكا خاڵی وەرچەرخانە بۆ ڕۆژئاوا
پێشت هەڵوێستەكانی ئەمریكا خاڵی وەرچەرخانە بۆ ڕۆژئاوا
كاربەدەستێكی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ئەمریكا دەكات
دواتر كاربەدەستێكی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی ئەمریكا دەكات
پەیوەندیدار