پارتی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حكومیدا دەكات



 

بڕیارە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا چەند گۆڕانكارییەك لە پۆستەكانی ئەو حیزبە لە حكومەتی هەرێمدا بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5\12\2022، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا پارتی ژمارەیەك گۆڕانكاری دەكات و كەسانی نوێ لە شوێنی ئەو كەسانە دادەنێت كە پۆستیان لەنێو دامەزراوەكانی حكومەت هەیە و بوونەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حیزب.

یەكێك لە گۆڕانكارییەكان دانانی ئەحمەد كانییە بە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە جێگەی پشتیوان سادق، هەروەها دانانی عەبدولخالق باپیریی بە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە جێگەی سەربەست لەزگین.

پشتیوان سادق بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی و دوای كۆنگرە، پۆستی بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆكی حیزبەكەی وەرگرت. سەربەست لەزگینیش پۆستی بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر وەرگرت.

3 ئامۆژگاریی سامسۆنگ بۆ سوود وەرگرتن لە چالاكی وەرزشی لەگەڵ مۆبایلەكانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆكی Buds2 Pro
پێشت 3 ئامۆژگاریی سامسۆنگ بۆ سوود وەرگرتن لە چالاكی وەرزشی لەگەڵ مۆبایلەكانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆكی Buds2 Pro
مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد
دواتر مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد
ەیوەندیدار