دەست بەسەر دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا گیرا



قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا گرت پێش ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا ساغ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ‏‎رێکان جمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ” لەچوارچێوەی کاری رۆژانەی لیژنە هاوبەشەکاندا، لیژنەی عەلوەی سلێمانی لەناو عەلوەی سلێمانی دەستی گرت بەسەر بڕی دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای دەستبەسەراگرتن نمونەی پەتاتەکە نێردراوە بۆ تاقیگەی عەلوەی سلێمانی، پاش ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوتووە پەتاتەکە خراپبووە و شیاوی بەکار هێنان نییە.

ڕێکان جەمال وتیشی، دوای دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی پەتاتەکە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی بڕە پەتاتەیە لەناوبران.

کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە دەکات
پێشت کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە دەکات
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئاشکرا کرا
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار