ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئاشکرا کرا



سەرۆکی یەکێتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ قەیس خەزعەلی ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان ئەركی لەپێشینەی ئێمەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە.

‏‎بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە بەهێزتركردنی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە بەشێوەیەك لە ئاست پێداویستییەكانی دۆخەكە و داخوازییەكانی هاوڵاتییان بێت.

‏‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانیی سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی چاكسازی جەختیلێكرایەوە.

‏‎لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە بافڵ تاڵەبانی وتی، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان ئەركی لەپێشینەی ئێمەیە و هەوڵەكانیشمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت.

دەست بەسەر دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا گیرا
پێشت دەست بەسەر دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا گیرا
کچێک بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کەسێک دەستگیرکرا
دواتر کچێک بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کەسێک دەستگیرکرا
پەیوەندیدار