کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە دەکات



بەڕێوەبەرایەتی گشیی کارەبای سلێمانی، دوو لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە و بەپێویستی دەزانێت بەمەبەستی گۆڕینی سیستمی کارەباکەیان پەیوەندییان پێوەبکەن ئەگەر سەردانیان نەکەن ئەوا کارەباکەیان دەبڕدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی پاک ستی و بەهاران دەکاتەوە کە وەزارەتی کارەبا بە هاوکاریی کۆمپانیای (EDMI) هەڵدەستێت بە گۆڕینی کارەبای نیشتمانی بۆ سیستمی (پریپەید) کارت.

داوا لە دانیشتووانی ئەو دوو سیتییە دەکات کە سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا بکەن بەرامبەر دەرگاری سەرەکیی پاک سیتی بۆ وەرگرتنی ئامێری CIU کە لە ڕێگەیەوە باڵانسی یەکەی کارەبا بۆ جۆری کارەبای پریپەید پڕدەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر بە زووترین کات سەردانیان نەکەن ئەوا کارەباکانیان دەکوژێننەوە و بێ کارەبا دەبن.

دەشڵێت، لە کاتی سەردانکردنتان وێنەیەک لە پسوڵەی کارەبا و ناوی تەواوی هاوبەشی کارەبا و ژمارەی خانو یان شوقە  لەگەڵ خۆتان بهێنن.

وتەبێژی حکومەت ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
پێشت وتەبێژی حکومەت ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
دەست بەسەر دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا گیرا
دواتر دەست بەسەر دوو تۆن پەتاتەی خراپبوودا گیرا
پەیوەندیدار