پێدانی پێشینە دەستپێ دەکاتەوە



ئەمڕۆ دووشەممە، کارگێڕی بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، بڕی ٢٥ ملیۆن دینار، وەک پێشینە دەدەن بەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆژەی بچووک دابمەزرێنن.

لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشینەکە بۆ کەسانی خاوەن پیشە و دووکان و بازرگانی بچووک و تەنانەت خانەنشینانیش دەگرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، ماوەی پێدانەوەی پێشینەکە شەش ساڵە و ئەو کەسەی پێشینەکە وەردەگرێت پێویستی بە کەفیل دەبێت.

هاوکات، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە پێدانی پێشینەکان لە بانکە عێراقییەکان لە هەرێم وەستاوە و لەماوەی رابردوودا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق قەرزی نەخۆشانی درێژخایەنی بۆ هاوڵاتیان هەرێم بەردەستکرد و ڕایگەیاند، لە هەوڵدان دووبارە پێشینە و قەرزەکان لە هەرێمیش بەردەستببنەوە.

بەشداربووانی کۆنفرانسی لۆزان: داوا دەکەین کورد ببێتە ئەندامی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان
پێشت بەشداربووانی کۆنفرانسی لۆزان: داوا دەکەین کورد ببێتە ئەندامی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان
بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخر
دواتر بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخر
ەیوەندیدار