تی ئێم ڕۆه: دیزاین و داهێنانەکانمان، لە تۆوە ئیلهامیان وەرگرتووە



ساڵی ڕابردوو، بەرپرسیارێتیەکانم وەک بەرپرسی کارەکانی MX ی سامسۆنگ فراوانتر کرد، بۆ ئەوەی سەرکردایەتی سەنتەری دیزاینی کۆمپانیاکانمان بکەم، پیشەکەم وەک ئەندازیار فێری کردم کە بەرزترین دیزاینەکان لەگەڵ داهێنانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵاون، ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ڕێگەم پێدەدات قووڵتر بچمە ناوەوە لە چۆنێتی ئەوەی دیزاین و ئەندازیاری و توێژینەوە و پەرەپێدان دەتوانێت ئەزموونی گۆڕانکاری بەدەستبهێنێت، لەگەڵ هاوڕێ دیزاینەرەکانم، دەستم کردووە بە گەڕانێکی قووڵ لە ستراتیژی دیزاینی سامسۆنگ بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەکانمان و پێشبینی گەشەکردنمان.

کاتە جیاوازەکان، پابەندبوونی نەگۆڕ
لە ساڵی 1996 سامسۆنگ پابەند بوو بە فەلسەفەیەکەوە کە بریتی بوو لە “ئیلهام لە مرۆڤەوە، دروستکردنی داهاتوو”. واتە دروستکردنەکانمان بە تێگەیشتنێکی قووڵ لە تۆوە، وەک بەکارهێنەر، بیریان لێدەکرێتەوە و ئێمە باوەڕێکی نەگۆڕمان هەیە کە ڕێبازێکی ناوەندبوونی بەکارهێنەر کلیلی داهاتووە.

ئێمە نزیکەی 30 ساڵ دواتر بە وردی هەست بەم شتە دەکەین، لەکاتێکدا بیر لە سروشتی کارلێکی مرۆڤ دەکەینەوە. بەکارهێنەران ئەزموونەکان بە نرخ دەزانن بەسەر دەستکەوتە سادەکان و پەیوەندییە مانادارەکان بەسەر لێهاتوویی تەکنەلۆژی خاودا. ئێمە فەلسەفەی دیزاینی سامسۆنگمان کردۆتەوە بۆ سێ ناسنامەی دیزاین، هەریەکەیان لەگەڵ ئێوە لە ناوەنددا: بەرهەمەکانمان دەبێت بنەڕەتی و داهێنەرانە و هاوسەنگ بن.

دیزاینی بنەڕەتی پێشینە دادەنێت بۆ ڕوونی ئامانج و ئاسانکاری بەکارهێنانی ڕۆژانە. دیزاینی داهێنەرانە جەخت لەسەر ڕەسەنایەتی دەکاتەوە، ڕەنگدانەوەی ئامانج بە شێوەیەکی نوێ و جیاواز. دیزاینی هاوسەنگ پێکەوە کارکردنی هەموو توخمەکان مسۆگەر دەکات بۆ ئامانجێکی گشتگیر، هاوتەریب لەگەڵ بەها کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و ئەخلاقییەکان.

بە ئیلهام وەرگرتن لە مرۆڤەکان، دروستکردنی داهاتوو
ئەم سێ ناسنامەی دیزاینە بە نموونەی نوێترین ئیکۆسیستەمی ئامێر و بەرنامەکان وەرگیراون.
بۆ نموونە چەمانەوە و کردنەوەی مۆبایلێکی زیرەک، پێدەچێت سادە بێت، بەڵام ئەو سادەییەی بەکارهێنەران هەستی پێدەکەن تەنها لە ڕێگەی گرنگیدانێکی زۆر بەو شتانە کە زۆر جەوهەری و ڕاستەقینەن بەدەست دێت، کەمترین و دەرکەوتنی بریقەدار کە کارایی هێنجە تایبەتمەندەکانی مۆبایلەکە جەخت لەسەر پابەندبوونمان و جوانی سروشتی دیزاینی بنەڕەتی دەکاتەوە.

ئێمە پێوەرەکانمان بۆ مۆبایلە زیرەکە چەماوەکان بەرزکردۆتەوە، جیاوازی ملیمەتر لە ئەستووری ئامێرێکدا ڕەنگە وەک گۆڕانکارییەکی گەورە نەبێت، بەڵام هەر گرام و ملیمەترێک لە ئامێرێکی چەماوەدا پێویستی بە پێشکەوتنێکی ئەندازیاری هەیە. وە داوای کاری بە بەسۆزەوە دەکات و کاتێک بە باشی ئەنجام دەدرێت، سوودەکەی بۆ بەکارهێنەران زۆر گەورەیە، هەر بۆیە ئێمە داهێنانمان کردووە بۆ ئەوەی نوێترین چەماوەکانمان لە نەوەکانی پێشوومان باریکتر و سووکتر بن.

مۆبایلی چەماوەی سامسۆنگ گالاکسی لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە تەواو دەکرێت، بە ئەزموونی کەسیی. بە گالاکسی چەماوەکانمان،ئاستی گوزارشت کردن لە خود دەگاتە ئاستێکی نوێ، واتە دەبێتە نەرمترین ئەزموونی کامێرا لە سامسۆنگ گالاکسیدا. دەتوانیت گۆشەی تەواو بگریت، بەبێ دەست و ئەزموونی فرەکارکردنی بەرزکراوەتەوە وەک کۆمپیوتەر هەروەها ڕێڕەوی بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە. دەتوانیت لەکاتی ڕۆشتندا کار بکەیت، هاوکاری بکەیت، یان یاری بکەیت.

سامسۆنگ گالاکسی تاب و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە بە هەمان ڕۆح دیزاین کراون، ئەوان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکتر کاردەکەن لە ئیکۆسیستەمێکدا کە ئەزموونێکی بەهێزی پەیوەستکراو دەکاتەوە، وەک درێژکراوەیەکی نەرم بۆ پێداویستییەکان و پێشینەکانیان و کەسایەتی ناوازەت.

ئەزموونی سامسۆنگ گالاکسی هەرچییەک بێت، کاتێک دەڵێین، “ئیلهامی وەرگیراوە لە مرۆڤەکانەوە”، مەبەستمان تەنها مرۆڤەکان نییە. بەڵکو مەبەستمان کۆمەڵگاکانیان و ژینگەکەیان و هەسارەکەیانە. ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیی بۆ داهاتوو دیزاین کراون، چونکە تەنانەت بچووکترین کردارەکانیش دەتوانن بەشداربن لە کاریگەرییەکی گەورەدا – وەک پاراستنی هەسارەکەمان. کاتێک دەڵێین “دروستکردنی داهاتوو”، ئەوە بەرپرسیارێتی ئەمڕۆمان لەخۆدەگرێت بۆ دەستەبەرکردنی سبەینێیەکی بەردەوام بۆ نەوەی داهاتوو.

گەشتە هاوبەشەکەمان بۆ سبەینێیەکی باشتر
کاتێک دیزاین لەگەڵ داهێنانی تەکنەلۆژیادا کۆدەبێتەوە، ئەگەری نوێ دەهێنێتە ئاراوە، بە تەکنەلۆژیای داهێنەرانە، مرۆڤەکان دەتوانن زۆرترین سوود لە ئەمڕۆ وەربگرن و لە کۆتاییدا باشترین سبەی دروست بکەن، ئێمە بانگهێشتتان دەکەین کە لەگەڵمان بن لە Unpacked، کە تیایدا ئێمە پەردە لەسەر نوێترین ئامێر و ئەزموونەکانمان لادەبەین— بە ئیلهام وەرگرتن لە ئێوە، وە بۆ ئێوە دروست کراوە.

بە جۆرێک نزیکەی 30 ساڵ لە دروستکردندا بوون، بە دەیان ساڵە دیزاینی ئیلهامبەخشی مرۆڤ بوو، بەڵام ئەمەش تەنها سەرەتایەکە، بۆ بینینی ئەو ڕێگایانەی کە داهێنانەکانمان تێکەڵ بە ژیانتان دەبن، کە ئەگەری نوێ بۆ داهێنان و بەرهەمهێنان یان گوزارشت کردن لە خود چالاک دەکات، وە ئیلهامبەخش دەبێت بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی گەشتەکەمان، کەواتە، با پێکەوە ئەم گەشتە بکەین، دیزاین و تەکنەلۆژیا بەکاربهێنین بۆ دروستکردنی داهاتوویەک کە بەڕاستی ڕەنگدانەوەی تۆ بێت
ساڵنامەکانتان بۆ 26ی تەمموز نیشانە بکەن!

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخرا
پێشت بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخرا
130 فەرمانبەر بە گرێبەست لە هەڵەبجە دادەمەزرێندرێن
دواتر 130 فەرمانبەر بە گرێبەست لە هەڵەبجە دادەمەزرێندرێن
ەیوەندیدار