130 فەرمانبەر بە گرێبەست لە هەڵەبجە دادەمەزرێندرێن



حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراندنی 130 فەرمانبەری لە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 130 کەس بە گرێبەست لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێندرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەبن.

تی ئێم ڕۆه: دیزاین و داهێنانەکانمان، لە تۆوە ئیلهامیان وەرگرتووە
پێشت تی ئێم ڕۆه: دیزاین و داهێنانەکانمان، لە تۆوە ئیلهامیان وەرگرتووە
وەزیری دارایی: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت
دواتر وەزیری دارایی: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت
ەیوەندیدار