وەزارەتی گواستنەوە: هەرێم هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر هەرێم نییە لە بوومەلەرزە گەورەکان، چونکە ناکەوێتە سەر هێڵی بومەلەرزە، هەروەها ئەو بوومەلەرزانەی تێیدا ڕوودەدەن پاشلەرزەی ئەوانەن، کە لە وڵاتانی دراوسێ ڕوودەدەن.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی عێراقی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان ناكەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە، بۆیە هیچ ترسێک لە بوومەلەرزە پلە بەرزەکان نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، ئەوەی تێیدا ڕوودەدات پاشلەرزەی ئەو بوومەلەرزانەیە، کە لەسەر سنووری سوریا و عێراق و تورکیا ڕوودەدات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، فازل غالب، زانای جیۆلۆجی وتوویەتی، “ئەو ناوچەیەی بە پشتێنەی زاگرۆس دەورە دراوە و بەرەو باشوور و باکور درێژدەبێتەوە، لە کۆنەوە چالاکی بوومەلەرزەیی هەبووە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی، کە لە سنوورەکانەوە نزیکن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، کە ناوبەناو چالاکی هەیە بەهۆی ڕوودانی شکان و ژێرئاوکەوتن لە توێکڵی زەویدا.

ئاماژەی بەوەشدا، که ناوچەکه تەنها شاهیدی پاشلەرزەكانە، چونکه مێژووی بوومولورزەیی ناوچەکە دەردەکەوێت، که هیچ بوومەلەرزەیەک به پلەبەرز لەسەر پێوەری ڕێختر تۆمار نەکراوه.

ئەو زانا جیۆلۆجییە ڕوونیشی كردەوە، که ئەوەی له ڕووی بوومەلەرزه سووکەکان ڕوودەدات دۆخێکی ئاساییه بۆ ناوچەکه به تایبەت دوای ئەو بوومەلەرزه گەورهیەی تورکیا له مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕوویدا.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، هۆکاری ڕوودانی پاشلەرزە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە زەوی نەرم دوای ئەوەی شایەتحاڵی وەرینی لە توێکڵەکەیدا بوو، خۆی ڕێکدەخاتەوە، بۆیە زۆربەی ئەو لەرزانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن هەستیان پێناکرێت و تەنها لەلایەن ڕوانگەکانەوە تۆمار دەکرێن و لە میدیاکان ڕاناگەیەنرێن.

 

لەبارەی پرسی کۆچبەران چەندین وڵات کۆدەبنەوە
پێشت لەبارەی پرسی کۆچبەران چەندین وڵات کۆدەبنەوە
نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی شكاند
دواتر نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی شكاند
ەیوەندیدار