لەبارەی پرسی کۆچبەران چەندین وڵات کۆدەبنەوە



سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەکۆبوونەوەی چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی دەکەن ،کە بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕۆمای ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت، کە پرسی سەرەکی تایبەتە بە کۆچ و کۆچبەران و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە شاری رۆما میوانداری کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و تونس بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا دەکرێت.

وتیشی، لە کۆنگرەکەدا سەرکردەکانی ناوچەکە و یەکێتیی ئەوروپا و رێکخراوە ئابوورییەکان بەشداری دەکەن، هەروەها سەرۆکی تونس و سەرۆک وەزیرانی مالی و میسر و سەرۆکانی جەزائیر و یۆنان و ئوردن و لوبنان بەشداریی دەکەن.

بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریا و کەناراوەکانی باکووری ئەفریقا و تورکیا و لوبنانەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، ژمارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە.

 

لەهەرێم خانەنشینان توێژێكی لە بیركراون!
پێشت لەهەرێم خانەنشینان توێژێكی لە بیركراون!
وەزارەتی گواستنەوە: هەرێم هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە
دواتر وەزارەتی گواستنەوە: هەرێم هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە
ەیوەندیدار