جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی فەڕەنسا



ئۆلیڤیە جیرۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕیكۆردی تێری هێنری شكاند و بوو بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەكەی.

شەوی ڕابردوو، لە میانەی یارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ، فەڕەنسا ڕووبەڕووی پۆڵەندا بووەوە و یارییەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

جیرۆ توانی گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات و دوو گۆڵەكەی دیكەش لە لایەن كیلیان ئیمباپێ تۆمار كران.

بە تۆمار كردنی ئەو گۆڵە جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە 52 گۆڵ و پێش تێری هێنری ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەكە كەوت كە خاوەنی 51 گۆڵ بوو.

لە دوای یاریەكە جیرۆ وتی، خەونی منداڵیم ئەوە بووە كە ببم بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ، ئەمڕۆ هاتە دی ، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا چاومان لە زیاترە و چاوەڕوانی زیاتر دەكەین.

دوو لیوا بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان دروست دەكرێن
پێشت دوو لیوا بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان دروست دەكرێن
ڕۆچوونی زەوی لە كۆلۆمبیا قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕۆچوونی زەوی لە كۆلۆمبیا قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار