ڕۆچوونی زەوی لە كۆلۆمبیا قوربانی لێكەوتەوە



 

لەسەر ڕێگایەكی خێرا لە باكووری ڕۆژئاوای كۆلۆمبیا، ڕۆچوونی زەوی ڕوویدا، بەپێی ئامارە بەراییەكان سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ كەسیش كەوتوونەتە ژێر داڕمانەكەوە.

لەسەر ڕێگای كالی-كۆندۆتۆ لە پارێزگای ریسارالدا سەر بە هەرێمی كالداس باكووری ڕۆژئاوای كۆلۆمبیا، ڕۆچوونی زەوی ڕوویدا.

لە ڕووداوەكەدا، ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل كەوتنە ژێر داڕمانەكە و تا ئێستا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ كەسیش ژێر داڕمانەكە كەوتوون.

هاوكات ژمارەیەكی زۆر تیمی بەرگریی شارستانی، ئاگركوژێنەوە، پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن ڕەوانەی ناوچەكە كراون.

پارێزگاری ریسارالدا، ڤیكتۆر مانوێل تامایۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا، باسی لەوە كرد كە تا ئێستا نۆ كەس لەژێر داڕمانەكەدا بە سەلامەتی رزگار كراون و كارەكانی گەڕان و ڕزگاركردنیش بێ وەستان بەردەوامە.

سەرۆك كۆماری كۆلۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نیگەرانیی خۆی لەبارەی ڕووداوەكە دەربڕی و ڕایگەیاند: ”هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ ڕزگاركردنی ئەوانەی كەوتوونەتە ژێر داڕمانەكەوە. نۆ كەس ڕزگار كراون. سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ڕزگاركردنی زیاتر لە ٢٠ كەس. ئەمە تراژیدیایەكە”.

بەهۆی بارانی بەلێزمەوە كە چەند مانگێكە لە كۆلۆمبیا بەردەوامە، لافاو و ڕۆچونی زەوی ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە ژمارەیەكی زۆر كەس گیانیان لەدەستداوە.

جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی فەڕەنسا
پێشت جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی فەڕەنسا
حەلبوسی و سودانی لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە
دواتر حەلبوسی و سودانی لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە
ەیوەندیدار