دوو لیوا بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان دروست دەكرێن


 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی پشتیوانی دووی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت “داوای زیادكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنور و دابینكردنی پێداویستییەكانمان كرد لە بەغدا، تا بتوانن بە باشی سنورەكان بپارێزن، بەتایبەت داوامانكرد، لیوایەكی تر بۆ پاسەوانێتی سنورەكان پێكبهێنرێت، هەروەها داوای پەلەكردنمان لە دروستكردنی هێزی هاوبەش كرد بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپا، داوای دابینكردنی پێداویستییەكانی دژە تیرۆر و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان كرد لە دژی داعش.”

مەریوان محەمەد، فەرماندەی گشتی هێزەكانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە بۆ دەنگی ئەمریكا ڕوونیكردەوە، هەریەك لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری عێراق، ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش، بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپا لە ناوچە كێشەلەسەرەكان،”ماوەتەوە سەر ئەوەی بودجەیان بۆ دابین بكرێت و بودجەكەیان لەبودجەی گشتیدا بۆ دیاری بكرێت.”

مەریوان محەمەد وتی”ئەو دوو لیوایە، فەوج فەوج دابەش دەكرێن بەسەر هەموو میحوەرەكان دا، لە خانەقینەوە تا نزیك موسڵ.”

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، وتیشی”ئیش و كاری دوو لیوا هاوبەشەكە و چۆنیەتی هەماهەنگی كردنی نێوان پێشمەرگە و سوپا ڕوون نییە، بەڵام لیوایەكیان بۆ میحوەری یەك تا میحوەری چوار، لیواكەی تریشیان، بۆ میحوەرەكانی تر، مووچە و هەموو پێداویستییەكانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە دابین دەكرێت.”

فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی پەروەردەیان بۆردوومانكرد
پێشت فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی پەروەردەیان بۆردوومانكرد
جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی فەڕەنسا
دواتر جیرۆ بوو بە گۆڵكاری مێژووی فەڕەنسا
پەیوەندیدار