ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە



سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بە ئاڕاستەی ناوشار كاری بڕین(قشت) كردن بۆ بەشێك لە قیری شەقامە جێگرەوەكە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ قیرتاوكردنەوەی ئەو شەقامە دەستیپێكردەوە و بە داوای لێبوردنەوە بۆماوەیەكی كاتیی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقامەكەدا دروستبوو.

شارەوانی سلێمانی دەشڵێت:” وەك پێشتریش پێمان راگەیاندن كاری قیرتاوكردنی هەردوو سایدی سەرەكی شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە بە ئاڕاستەی هاتن و ڕۆیشتن دەستیپێكردووە  بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بكرێتەوە”.

شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات لە هەر حاڵەتێكی كاركردنی تیمەكان و دروستبوونی قەرەباڵغی هاوكاربن لە پابەندبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە.

پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران  لە نێوان زانکۆکان دەستپێدەکات
پێشت پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان دەستپێدەکات
كوژرانی 16 سەربازی توركیا لە هەرێم ڕاگەیەنرا
دواتر كوژرانی 16 سەربازی توركیا لە هەرێم ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار