كوژرانی 16 سەربازی توركیا لە هەرێم ڕاگەیەنرا



هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی (پەكەكە) ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ ١٦ سەربازی تورکیا کوژراون، سەربازێکی دیکە برینداربووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردوە، لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ ١٦ سەربازی تورکیا کوژراون، سەربازێکی دیکە برینداربووە و زیانێکی زۆریان بە هێلیکۆپتەر و چەند بارەگایەکی سوپای تورکیا گەیاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ٢١ی تەمموز لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە پێشەنگایەتی هێزەکانیان لە چالاکیەکدا ١٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، سەربازێکی دیکە برینداربووە گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی دراوە. هاوکات لە هامان ڕۆژدا لە شاخی جودیان دوو سەربازی تری تورکیا کوژراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، سەربازێكیان دوای برینداربوونی لە شەڕی پەكەكە، گیانی لەدەستداوە و هاوكات لە شەڕێكدا لە ناوچەی مەتینا 5 گەریلای پەكەكە كوژراون.

 

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە
پێشت ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە
لە سلێمانی كاتی هەرزان بوونی بەنزین دیاریكرا
دواتر لە سلێمانی كاتی هەرزان بوونی بەنزین دیاریكرا
ەیوەندیدار