پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان دەستپێدەکات



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە تاوەکو ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، خوێندکار لە ناو ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەی کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆماری کۆلێژ یان تۆماری گشتی زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.

– بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین و بینینى ڤیدیۆى فێرکارى چۆنیەتى ئەنجامدانى پرۆسەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://regayzanko.com/student-change-portal-new/
– بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://gov.krd/…/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C…/

پێشەوا هەورامانی: ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەبێتەوە
پێشت پێشەوا هەورامانی: ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەبێتەوە
ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە
دواتر ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە
ەیوەندیدار