خوێندنی باڵا پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان ڕادەگەیەنێت، و ڕێنمایی و فێرکاری تەواویش دەدات بە خوێندکاران.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2023-2024) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکو (2023/8/31) بەردەوام دەبێت.

 

بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە، بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

 

تێبینى: قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.

 

– بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین و بینینى ڤیدیۆى فێرکارى چۆنیەتى ئەنجامدانى پرۆسەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن

 

– بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن

 

تارا ڕەسوڵ لەسەر سووتاندنی قورئان هاتەدەنگ
پێشت تارا ڕەسوڵ لەسەر سووتاندنی قورئان هاتەدەنگ
دانیمارک بێدەنگییەکەی شکاند و بەیاننامەی دەرکرد
دواتر دانیمارک بێدەنگییەکەی شکاند و بەیاننامەی دەرکرد
ەیوەندیدار