تارا ڕەسوڵ لەسەر سووتاندنی قورئان هاتەدەنگ



هونەرمەندی كورد تارا ڕەسوڵ، كە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە و ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەو وڵاتەیە ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك سوتاندن و بێڕێزی کردن بە کتێبە ئایینی و ئاسمانیەکان جێگای قبوڵ کردن نییە و دەشڵێت: ” قسەم لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومی وڵاتی سوید کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە”.

تارا ڕەسوڵ، هونەرمەندی كورد لە پەیامێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، “ماوەیەکە کەسێکی دەروون نەخۆش لەوڵاتی سوید بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز دەکات، ئەو کەسە سەر بە پارتی سڤاریە دیموکراتە، ئەم پارتەش لە وڵاتی سوید بە پارتی ڕەگەز پەرستەکان ناسراوە”.

ڕاشیگەیاند، “ملیۆنان کەس لەسەر ئاستی جیهان باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز هەیە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك سوتاندن و بێڕێزی کردن بە کتێبە ئایینی و ئاسمانیەکان جێگای قبوڵ کردن نییە، من کە ئەندامم لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید، خۆم و پارتەکەم بەهەموو جۆرێك دژی ئەم بێڕێزی کردنەین، کە بۆتە هۆی بریندارکردنی هەستی خەڵکانێکی زۆر لە تەواوی جیهان و دروستکردنی کێشە و ئاڵۆزیش بۆ وڵاتی سوید”.

دەشڵێت: “دژی سوتاندن و هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەی سویدم لە عێراق و وڵاتانی تر، وڵاتی سوید بەدرێژایی مێژوو لە هەموو بارودۆخە سەختەکان هاوکار و پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە، زۆرینەی خەڵکی وڵاتی سویدیش دژی ئەم کارە قێزەونەن”.

ئاشكراشی كرد، لەم بارەیەوە قسەم لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکومی وڵاتی سوید کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، دڵنیابن بە هەموو لایەك لەهەوڵی ئەواداین ڕێگا چارەیەك بدۆزینەوە بۆ ڕێگری کردن لە سوتاندن و بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز و سەرجەم کتێبە ئایینیەکانی تر.

لە سلێمانی كاتی هەرزان بوونی بەنزین دیاریكرا
پێشت لە سلێمانی كاتی هەرزان بوونی بەنزین دیاریكرا
خوێندنی باڵا پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان ڕادەگەیەنێت
دواتر خوێندنی باڵا پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار