ئان کلوید، دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد



ئان کلوید، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوی بریتانیا و  دۆستی کورد لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئان کلوید بۆ ماوەی 35 ساڵ نوێنەرایەتی پارتی کرێکارانی کردوە و بوەتە بەتەمەنترین ژن کە لە ئەنجومەنی کۆمۆنەکان دانیشتبێت، پێش ئەوەی لە ساڵی 2019دا دەست لەکاربکێشێتەوە.

ڕۆژنامەنوسی پێشوی بی بی سی، پێش ئەوەی بۆ یەکەمجار لە هەڵبژاردنی لاوەکی ساڵی 1984دا وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرێت، وەک پەرلەمانتار کاری کردوە، هەروەها ئەو چەندین پۆستی هەبوە لەوانە وەزیری دەرەوەی سێبەر بۆ وێڵز.

ئان کلوید، یەکێک لەکەسانە بووە کە لەزووەوە دۆستی کورد بووە و هەمیشە هەوڵی داوە ئازار و مەینەتی کوردەکان بگەیەنێتە جیهان ، لەوپێناوەشدا بۆ زیاتر ئاگادار بوون و بینینی ڕاستەوخۆی گوزەرانی کوردەکان، گەشتی بەرەو کوردستانی عێراق کردو ، راپۆرتەکانی لەبارەی دۆزی کوردەوە کاریگەری گەورەیان لەسەر بۆچونی نێودەوڵەتی دەربارەی کوردەکان هەبوو، هاوکات زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانا باس لە کاریگەری ڕاپۆرتەکانی دەکەن لە سەر پرۆسەی ئازادی عێراق و ڕوخانی ڕژێمی بەعس ، کلوید لەو سەردەمەدا دەنگێکی بەرز و دیار بو.

ئەو نێردەی تایبەتی تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی ئەوسای بریتانیا بوە لە عێراق و دوای مردنی هاوسەرەکەی ئۆین ڕۆبەرتس لە ساڵی 2012 لە کەناڵی NHS بانگەشەی هەڵبژاردنی کردوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ئان کلۆید، پەرلەمانتاری پێشوتری بریتانیا، دۆستی دێرینی گەلی کورد، رایگەیاندوە، “لە دڵەوە خەمبارم و پشتگیرییەکانی لە قۆناغی سەختی خەباتی کوردایەتی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لەبیرناکەین و بە ئەوپەڕی رێز و وەفادارییەوە یادی دەکەینەوە”.

لە لۆزان كورد خۆپیشاندانی كرد … پەیماننامەی لۆزان 100 ساڵی تێپەڕاند
پێشت لە لۆزان كورد خۆپیشاندانی كرد … پەیماننامەی لۆزان 100 ساڵی تێپەڕاند
عێراق بەنیازە قەرەبویەکی تر لە تورکیا وەربگرێت
دواتر عێراق بەنیازە قەرەبویەکی تر لە تورکیا وەربگرێت
ەیوەندیدار