لە لۆزان كورد خۆپیشاندانی كرد … پەیماننامەی لۆزان 100 ساڵی تێپەڕاند



ئەمڕۆ شەممە 22ی تەمموزی 2023، تەنها دوو ڕۆژی ماوە بۆ یادی 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، كە تیایدا كورد و خاكی كوردستان كرایە قوربانی بەرژەوەندی و ڕێككەوتنی وڵاتە زلهێزەكان.

ئەمڕۆ لە شاری لۆزان لە سویسرا لە یادی 100 ساڵەی (پەیماننامەی لۆزان) خۆپیشاندان دژی ئەو پەیماننامەیە دەستی پێكرد و زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتی كورد بەشدارن.

پەیماننامەی لۆزان لە کۆشکی ڕوومین لە شاری لۆزان (سویسرا) لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣دا واژۆ کرا. ئەم پەیماننامەیە بە فەرمی ئەو ململانێیەی یەکلایی کردەوە، کە لە سەرەتادا لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری فەڕەنسی و بەریتانیا و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن و شانشینی یۆنان و شانشینی یوگۆسلاڤیا و شانشینی ڕۆمانیا لە سەرەتای جەنگی جیھانییەوە ھەبووە.

دوای پەیماننامەی سیڤەر (1920) كە توركەكان دژی بوون، پەیماننامەی لۆزان، كە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی بوو واژۆ كرا و بەوەش كورد و خاكی كوردستان بەسەر چەند دەوڵەتێكدا دابەشكرا.

پەیماننامەی لۆزان، لەدەستدانی فەرهەنگی یەکڕیزیی گەلان و دابەشکردنی کورد –  کوردی – RojNews.News

کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە بابەتی کورد و کێشە ڕەواکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی.

سەركردە بەشادارەكان لە كۆنگرەی لۆزان بریتیی بوون لە: عیسمەت ئینۆنۆ (تورکیا)، لۆرد کورزون (شانشینی یەکگرتوو)، ئەلیفتھیرۆس ڤێنیزێلۆس (یۆنان) و بە چاودێری (جۆزەف گروو، نوێنەری ئەمریکا لە سویسرا).

پەیمانی لۆزان ١٤٣ پەیمانی لەخۆگرتبوو، کە دابەشکرابوون بەسەر چەند بەشێکی سەرەکیدا، لەوانە گەرووی تورکیا، کە دواتر بە پەیمانی مۆنترۆک لە ساڵی ١٩٣٦ ھەموارکرایەوە، ھەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەکان بە شێوەی ئاڵوگۆڕ، ھەروەھا ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لەنێوان یۆنان و تورکیا و ئەو ڕێککەوتنە ھاوبەشانەی کە لە نێوان ھەردوو لایەن واژوو کراون. لە مەرجەکانی پەیماننامەکەدا سەربەخۆیی تورکیا و دیاریکردنی سنوورەکانی، ھەروەھا پاراستنی کەمینە خاچ پەرستە ئۆرتۆدۆکسەکانی یۆنان لە تورکیا و پاراستنی کەمینە موسڵمانەکان لە یۆناندا، ھەندێکیان لەم بەشانەدان.

لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیمانی سیڤەر ھەڵدەوەشێتەوە بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە. خاڵێک ئەوەیە کە تورکیا دەبێ مافی زمانەوانی و ھەروەھا مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات. لۆزان وەک ئەوە باسی کوردی ردووە وەک ئەوەی کە نەبێت.

٩٩ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت، ئایا لۆزان باسی کوردی کردووە؟

عێراق نیگەرانە لەهەرێم و داوای کشانەوەی نوێنەرەکەی دەکات لەسوید
پێشت عێراق نیگەرانە لەهەرێم و داوای کشانەوەی نوێنەرەکەی دەکات لەسوید
ئان کلوید، دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد
دواتر ئان کلوید، دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار