عێراق بەنیازە قەرەبویەکی تر لە تورکیا وەربگرێت



ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: کێشەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یاساییەوە و تەکنیکی نییە، هەر لەبەرئەوەشە تا ئیستا تورکیا نایەوێت ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.

کازم توگی ئەندامی لیژنەی وزە لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت :تورکیا دەیەوێت قەرەبوی ئەو کاتە بکاتەوە کە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە نەکراوە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس ، بەڵام نایەوێت پارەی ئەو سزایە بدات کەدادگای پاریس بەسەریدا سەپاندویەتی،

ئەو ئەندامە ئەوەشی ئاشکراکرد، تورکیا لەوە دەترسێت حکومەتی عێراق سکاڵای دوەم بەرزبکاتەوە بۆ ساڵانی 2018 بۆ 2023 کە غەرامەکەی دەگاتە 10 ملیار دۆلاری ئەمەریکی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاری وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بڕیارێکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن دادگای عێراقەوە دەرنەچوە و تورکیا پابەند دەکات بە قەرەبوکردنەوەی عێراق.

لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا، ژوری ناوبژیوانی سەر بە دادگای پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەڕێگەی خاکی تورکیاوە بە نایاسایی ناوبرد، هۆکاری ئەم سکاڵایەی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەردوو وڵات ڕێککەوتنێکیان لەنێواندا هەیە و لەساڵی 1970 واژۆ کراوە، بەدەر لەو ڕێککەوتنە تورکیا بە سەربەخۆ و بەبێ گەڕانەوە بۆ عێراق نەوتی هەرێمی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکرد.

هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە، پێویستە تورکیا بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بە عێراق بدات.

ئان کلوید، دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد
پێشت ئان کلوید، دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد
موقتەدا سەدر بێدەنگی شكاند و شانەی ئەمنی هۆشداری دەدات
دواتر موقتەدا سەدر بێدەنگی شكاند و شانەی ئەمنی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار