لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی قورئانی پیرۆز سوتێنرا



گروپێکی دانیمارکی بەناوی نیشتیمان پەروەرانی دانیمارک، لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان سوتاند. شەوی ڕابردووش دژی ئەو کردەوەیە لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە، گروپی نیشتیمان پەروەرانی دانیمارک لە رێوشوێنێکی ئەمنی توند و پاراستنی پۆلیسی ئەو وڵاتەدا و لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان سوتاند.

هاوکات ئەو گروپەی هەستیان بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەهەمان شوێن سوکایەتییان بە پێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) کاریکاتێریان تێدا نیشاندا.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
دواتر کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
ەیوەندیدار