یەكێتی داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرد



ماڵپەڕی شەفافیەت، كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پشكی یەكێتی سەرپەرشتی دەكگرێت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی ئاشكراكرد، كە كە زیاتر لە 16 ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی داهاتی نانەوتی سنووری پارێ.گای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە داهاتەكەی جیاكردۆتەوە.

بەپێی ماڵپەڕەكە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی 15_7_2023 تا 21_7_2023، بڕی 16 ملیار و 13 ملیۆن و70 هەزار و 623 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 15 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 889 ملیۆن دینار بەشێوەی چەكی بانكییە.

بەپێی ڕاپۆرتی داهاتی ماڵپەڕەكە، لەو 16 ملیار دینارە، 15 ملیار و 124 ملیۆن و 10 هەزار و 606 دیناری واتە 94% نەختینەیە و هەروەها 889 ملیۆن و 60 هەزار و 17 دینار، واتە 6% بەشێوەی چەكی بانكییە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ حكومەڕانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی سلێمانی تۆمەتبار دەكرا بە دیارنەمانی داهاتەكانی.

بێگەرد تاڵەبانی: ترێ و هەنار و سێو و هەنگوین هەناردەی دەرەوە دەكەین
پێشت بێگەرد تاڵەبانی: ترێ و هەنار و سێو و هەنگوین هەناردەی دەرەوە دەكەین
پوتین: ئۆكراینا شكستی هێنا
دواتر پوتین: ئۆكراینا شكستی هێنا
ەیوەندیدار