پوتین: ئۆكراینا شكستی هێنا



سەرۆکی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ئۆکراینا لە هێرشی پێچەوانە شکستیهێناوە و بە دەیان هەزار سەربازی كوژراون.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کریملن ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ، بەڵام سوپای ئۆکراینا لە هێرشی پێچەوانە شکستیهێناوە و ڕۆژئاواش لە ئەنجامی هێرشی پێچەوانە بێ هیوا بووە.

ڕاشیگەیاندووە، هاوکارییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆكراینا هیچ سوودێکیان نابێت و سوپای ئەو وڵاتە بە دەیان هەزار سەربازیان لەدەستداوە.

وتیشی، “تا ئەو کاتەی نیگەرانییەکانی مینسک دەڕەوێنەوە، بێلاڕووس بەشێکە لە ڕوسیا و هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی بێلاڕوس، هێرشە بۆ سەر خاکی ڕوسیا و بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لێدەکەین”.

 

یەكێتی داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرد
پێشت یەكێتی داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرد
یەكێتی: حکومدانەوەی شێروان شێروانی لادانە لە پرنسیپەکانی ئازادی
دواتر یەكێتی: حکومدانەوەی شێروان شێروانی لادانە لە پرنسیپەکانی ئازادی
ەیوەندیدار